Baran Media
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Baran Media, اربيل, .
🔻 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەفەرمی سبەی پێنجشەممە 2026/4/14 ــی وەك وادەی دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتی عەلی زیدی دیاریکرد.
Baran Media
شێخ ئەدهەم بارزانی:
ترەمپ باش دەزانێت ئەو چـــەکانە دراوەتە دەستی کێ و پسوڵەی وەرگرتنیشی بە واژووی چ کەسێکە...
پەیامێکی تایبەتی شێخ ئەدهەم بارزانی بۆ سەرۆکی ئەمریکا.
لەکۆمێنت بخوێنەوە...
👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽
گـــــۆڕانکاریە گـــەورەکەی عیراق دەســــــــتیپێکرد.
هەواڵێکی گرنگ تایبەت بە میلیشیاكان...
👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز:
🔻ئێران دەستی بە زۆربەی پێگە موشەکی و دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی گەیشتووەتەوە.
Baran Media
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" دەڵێت، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ئێران بەشێکی بەرچاو لە توانا سەربازییەکانی خۆی پاراستووە، سەرەڕای بانگەشەكانی ئیدارەی ترەمپ کە دەڵێت لەناوبردراون.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لێپرسراوان پێیان وایە، ئێران دەستی بە زۆربەی پێگە موشەکی و دامەزراوە ژێرزەمینیەکانی گەیشتووەتەوە، کە لە کۆی 33 پێگە بەدرێژایی گەرووی هورمز 30 پێگە لەخۆدەگرێت.
مەزەندە دەکرێت ئێران هێشتا خاوەنی نزیکەی لەسەدا 70 ی کۆگاکانی موشەك و سەكۆی هەڵدانی گەڕۆك بێت.
ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان راشیانگەیاندووە، ئێران خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا خۆی رێكخستووتەوەو تا ئێستاش توانای هەڕەشەکردنی لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و بازرگانیەکانی گەرووی هورمزەوە هەیە.
رۆژنامەی فەرمی عێراق:
🔻 لە 80% پۆستە وەزارییەكانی كابینەی نوێ یەكلاكراونەتەوەو هەندێك كێشەی بچووك ماوە.
رۆژنامەی الصباح.ـی فەرمی عیراق لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردۆتەوە:
هەوڵە سیاسییەکان بەردەوامن بۆ کۆتایی هێنان بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لەگەڵ پێشکەوتنی بەرچاو لە لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییەکان، سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە وەزاریییەكان، بەپێی خەمڵاندنەکانی پەرلەمان نزیکەی 80%ــی یەكلاكراوەتەوە، تەنها چەند ناکۆکییەکی بچووك ماوە سەبارەت بە وەزارەتە سیادی و ناوی هەندێك لە کاندیدەکان.
پێشبینیش دەکرێت سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی حکومەت و کابینەی حکومەت، ئەوەش دوای تەواوبوونی زۆربەی رێککەوتنە سیاسییەکان و یەکلاییکردنەوەی زۆرینەی کاندیدەکان، بەڵام هەندێك لە سەرچاوەی تری پەرلەمان پێیانوایە ڕەنگە دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دوابخرێت، ئەگەر هەندێك لە ئاستەنگەكان بەردەوام بن.
وەرزی پێگەیشتنی توو لەپارێزگای هەڵەبجە.
فۆتۆ: هۆگر ئەحمەد
Baran Media
تورکیا زەندەقی لەئیســـــــرائیل چووە.
هاكان فیدان:
🔻 هەڵسوكەوتی ئیسرائیل لەسوریا مەترسیە بۆ سەر توركیا
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، دەمەوێت زۆر بە ڕوونی ئەوە بڵێم هەڵسوكەوتی ئیسرائیل نابێت تەنها وا تەماشا بكرێن كە مەترسی ئەمنین بۆ سەر توركیا، بەڵكو یەکپارچەیی خاك و سەروەری سوریای پێشێل کردووەو داگیری دەکات.
فیدان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی" Al Jazeera English" گوتی، ئەمە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سوریا، هەروەك چۆن مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لوبنان و کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە دروست کردووە.
گوتی هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وڵاتانی ناوچەکە، وڵاتانی ئەورووپایی و پێویستە یەکبگرن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەم سیاسەتەی ئیسرائیل.
Baran Media
لـــەڕۆژێکی نوێ، بــــەهیوایەکی نوێ دەســـــت پێدەکەین.
Baran Media
هیوای کاتێکی خۆش و سەلامەت لۆ هەمووان دەخوازین.
Baran Media
دۆناڵد ترەمپ:
🔻سوپای ئێرانمان بە تەواوی تێکشکاند؛ گەمارۆکەش 100% کاریگەرە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان:
رێككەوتن لەگەڵ ئێران ناکەین ئەگەر گرێبەستێکی باش نەبێت.
گفتوگۆیەکی دوورودرێژ لەگەڵ سەرۆك کۆماری چین سەبارەت بە شەڕی دژی ئێران دەکەم.
سەبارەت بە ئێران پێویستم بە یارمەتی هیچ کەس نییە و ئێمە سەرکەوتوو دەبین، سوپای ئێرانمان بە تەواوی تێکشکاندووە گەمارۆکەش 100% کاریگەرە، ئێران ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، خۆشیان باش دەزانن.
پێموانییە سەبارەت بە ئێران پێویستمان بە هاوکاری سەرۆکی چین هەبێت، ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت؛ ئەوە یەكلابۆتەوە.
Baran Media
تەلموورە، تەنبور، تەمبور…
🪕🪕🪕🪕🪕🪕🪕
دەنگـــی گیان و ژین و ژیان و مێژووی نەتەوەی کــــوردە.
Baran Media
